AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٧ ١٧:٤٨

ئەمشەو ئەنجامەکان بڵاو دەکرێنەوە؛

پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی تورکیا کۆتایی هات/ سندووقەکان داخران

پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی تورکیا کۆتایی هات/ سندووقەکان داخران

سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا داخران و بڕیاریشە ئەمشەو ئەنجامە نافەرمیەكان یەكلابكرێنەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆسەی دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی کۆماری توركیا، كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێكرد و كاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەنگدان كۆتایی هات.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەنجامە نافەرمیەكانی پرۆسەكە بڵاوبكرێتەوە.

زیاتر لە 191 هەزار سندوقی دەنگدان لە 973 قەزا و 1094 دەستەی هەڵبژاردنی قەزا لە سەرتاسەری تورکیا دانرابوون.

هەروەها لە 73 وڵات و 151 نوێنەرایەتی بیانی، لە 24ی ئایار كۆتایی هات.

News ID 46118

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha